بەغدا : ڕێگە نادەین خاکەکەمان بۆ هەڕەشەکردن لە ئێران بەکاربهێندرێت

پەیامی کورد ... بەغدا : ڕێگە نادەین خاکەکەمان بۆ هەڕەشەکردن لە ئێران بەکاربهێندرێت
◻️ دووشەممە قاسم ئەلعەرەجی ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق دووپاتی کردەوە کە عێراق ڕێگە نادات خاک و ئاسمانی ووڵاتەکەی بۆ هەڕەشەکردن لە ئێران یان هەر ووڵاتێکی دراوسێ کەڵک وەربگیرێت.
◻️ ئەم پرسە لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی هاوبەش دا لە تاران لەگەڵ عەلی لاریجانی سکرتێری ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانی ئێران ورووژێندرا.
◻️ ئەلعەرەجی ئاماژەی بە پابەندبوونی تەواوی عێراق کرد بەو ڕێککەوتنە ئەمنییەی کە لە مانگی ئابی ساڵی ڕابردوودا لەگەڵ ئێران واژووکرا، کە تیایدا گرینگی بە هەماهەنگی ئەمنی دەدات بۆ دەستەبەرکردنی سنووری هاوبەش.
◻️ جەختیشی کردەوە کە حکوومەتی عێراق هەوڵ دەدات سەقامگیری ناوچەکە بەهێز بکات و ڕێگری لە هەر پەرەسەندنێکی گرژییەکان بکات کە هەڕەشە لە ئاسایشی ناوچەکە بکات.
ئەم بابەتە 5 جار خوێندراوەتەوە




