ئەمریکا دوودڵ بوو لە پلانی یەکیتی ئەورووپا بۆ بەستنی سەروەت و سامانی ڕووسیا

ئەمریکا دوودڵ بوو لە پلانی یەکیتی ئەورووپا بۆ بەستنی سەروەت و سامانی ڕووسیا
پەیامی کورد   ...   ئەمریکا دوودڵ بوو لە پلانی یەکیتی ئەورووپا بۆ بەستنی سەروەت و سامانی ڕووسیا

▫️ ئەمریکا بە پشت بەستن بە سەرچاوە ئاگادارەکان لە دانووستانەکان بڵاویکردەوە، ئەمریکا بەرەنگاری پلانێکی یەکیتی ئەورووپا دەبێتەوە بۆ فراوانکردنی بەکارهێنانی سەروەت و سامانی بەستووی ڕووسیا بۆ پاڵپشتی کردنی ئۆکراین لەلایەن گرووپی حەوتەوە.

▫️ دەوترێت بەرپرسانی ئەمریکا لە کۆبوونەوەکانی هەفتەی ڕابردووی سندووقی دراوی نێودەوڵەتی لە واشینتۆن بە هاوتا ئەورووپییەکانیان ڕاگەیاندووە کە ئەمریکا بۆ ئێستا بەشداری دەست پێشخەرییەکە ناکات.

▫️ نیگەرانییەکان سەبارەت بە سەقامگیری بازاڕ وەک هۆکارێک ئاماژەیان پێکرا، لە کاتێک دا سەرچاوەیەکی دیکە وتی واشینتۆن لەم قۆناغەدا بە سادەیی پابەند نەبووە.

▫️ هەڵوێستی ئەمریکا پاشەکشەیە بۆ یەکێتی ئەوروپا، کە ماوەیەکە داوای پشتیوانی تەواو لە گرووپی حەوت دەکات بۆ بەکارهێنانی سەروەت و سامانی بەستووی بانکی ناوەندی ڕووسیا وەک بارمتە بۆ کۆکردنەوەی تا ١٦٠ ملیار دۆلار وەک قەرز بۆ ئۆکراین.

▫️ ئەو هەنگاوە لە کاتێک دایە کە سەرۆک دۆناڵد ترامپ نیازی خۆی بۆ چاوپێکەوتن لەگەڵ ڤلادێمیر پووتین سەرۆکی ڕووسیا لە بوداپێست لە داهاتوویەکی نزیک دا ڕاگەیاند.

◻️ ڕووسیا چەندین جار بە دزینی بەستنی سەروەت و سامانەکەی ناوبردووە و ئاماژەی بەوە کردووە کە یەکیتی ئەورووپا نەک تەنها سندووقە تایبەتەکان بەڵکوو سەروەت و سامانی سەروەری ڕووسیاش دەکاتە ئامانج.

ئەم بابەتە 6 جار خوێندراوەتەوە