دوا دەرفەتی ترامپ به‌ حه‌ماس 

دوا دەرفەتی ترامپ به‌ حه‌ماس 
پەیامی کورد   ...    دوا دەرفەتی ترامپ به‌ حه‌ماس 

سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند: دەرفەتێکی کەم بە حەماس دەدات بۆ ڕێزگرتن لە ڕێکەوتننامەی ئاگربەستی غەززە لەگەڵ ئیسرائیل؛ هاوكات هەڕەشەی لەناوبردنی کرد ئەگەر به‌ جێبەجێكردنی ڕێککەوتننامەکە پابه‌ند نه‌بێت.

دۆناڵد ترامپ،سه‌رۆكی ئه‌مریكا لە لێدوانێکدا بۆ ڕۆژنامەنووسان لە کۆشکی سپی، لە کاتی پێشوازی کردنی لە ئەنتۆنی ئەلبانیز، سەرۆک وەزیرانی ئوسترالیا ووتی : گەیشتووینەتە ڕێکەوتنێک لەگەڵ حەماس کە دڵنیامان دەکاتەوە لەوەی ڕەفتاریان زۆر باش دەبێت، ئەگەر نا، ئێمە لەناویان دەبەین ئەگەر ناچار بین..'"

لێدوانەکانی ترامپ لە کاتێکدا هات کە بێنیامین ناتانیاهوو، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل دوای هێرشەکانی یەکشەممە، هەڕەشەی تێکدانی ئاگربەستەکەی کرد کە نزیکەی دوو هەفتە لەمەوبەر بە نێوەندگیری سەرۆکی ئەمریکا واژوو کرا.
 

ئەم بابەتە 10 جار خوێندراوەتەوە