دۆناڵد ترامپ : ئێران دوو بژاردەی لە بەردەمە کە یەکێکیان باش نییە

پەیامی کورد ... دۆناڵد ترامپ : ئێران دوو بژاردەی لە بەردەمە کە یەکێکیان باش نییە
دۆناڵد ترامپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا ڕۆژی پێنجشه‌ممه ڕایگه‌یاند، دانووستانه‌كان له‌گه‌ڵ كۆماری ئیسلامی ئێران به باشی به‌ڕێوه‌ده‌چن و "تارانیش ته‌نیا دوو بژارده‌ی له‌به‌رده‌م دایه".
دۆناڵد ترامپ لهپهیامێكدا رایگه‌یاند، "گفتوگۆی زۆر جیددی له‌گه‌ڵ ئێران ده‌كه‌ین، دو بژارده سه‌باره‌ت به ئێران هه‌یه و یه‌كێكیان باش نییه، "ڕه‌نگه بڕیارێكی باش سه‌باره‌ت به ئێران بده‌ین و ژیانی زۆرێك ڕزگاری بكه‌ین".
دووشه‌ممه‌ی ڕابردوو، مه‌سعوود پزیشكیان سه‌رۆك كۆماری ئێران ڕایگه‌یاند، ئه‌گه‌ر ڕێز له به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی كۆماری ئیسلامی بگیرێت، ئێران ئاماده‌یه ڕێككه‌وتنی ئه‌تۆمی له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا له ئاستێكی یه‌كسان دا ئه‌نجام بدات.
دوابه‌دوای خولی دوه‌می دانووستانه‌كان له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا، پزیشكیان هه‌ڵوێستی دووپاتكرده‌وه كه له‌لایه‌ن عه‌لی خامنه‌یی ڕابه‌ری باڵای كۆماری ئیسلامی ئێران ه‌وه ڕاگه‌ێندرا و ڕایگه‌یاند، "تاران ڕه‌ش بین نییه به‌رامبه‌ر به‌و دانووستانه، به‌ڵكوو گه‌شبینیش نییه"، لای خۆیه‌وه دۆناڵد ترامپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا هه‌ڵسه‌نگاندنێكی ئه‌رێنی بۆ دانوستانه‌كان له‌گه‌ڵ ئێران ده‌ربڕی.
خولی دووه‌می دانووستانه‌كانی نێوان ئێران و ئه‌مریكا به نێوه‌ندگیری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عوممان له 19ی ئه‌م مانگه له ڕۆما به‌ڕێوه‌چوو، عه‌باس عێراقچی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران دوای كۆتایی هێنان به كۆبوونه‌وه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ شاندی ئه‌مریكا ڕایگه‌یاند كه خولی دووه‌می دانووستانه‌كان له كه‌شێكی "بنیاتنه‌ر"دا به‌ڕێوه‌چو.
به پێی ڕاپۆرتی ئیسماعیل به‌قائی ووته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران، بڕیاره ڕۆژی شه‌ممه‌ی داهاتوو، خولی سێیه‌م به‌ڕێوه بچێت.





