دەستەی “تەحریر شام” لە لایەن ئەمریکاوە لە لیستی تیرۆر دەرهێندرا

دەستەی “تەحریر شام” لە لایەن ئەمریکاوە لە لیستی تیرۆر دەرهێندرا
پەیامی کورد   ...   دەستەی “تەحریر شام” لە لایەن ئەمریکاوە لە لیستی تیرۆر دەرهێندرا

بەپێی ئاژانسی ڕۆیتەزر، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا، لە یاداشتێكدا كە لەلایەن وەزیری دەرەوە واژوو كراوە و لە تۆماری فیدراڵی ئەمریكادا دانراوە، بەرلەوەی سبەی سێشەممە بڵاوبكرێتەوە، بەرەی نووسرە كە بە دەستەی “تەحریر شام”یش ناسراوە، لە لیستی تیرۆری ڕێكخراوە بیانییەكانی ئەمریكا هێنراوەتە دەرەوە، ئەوەش وەك هەنگاوێكی ئیدارەی ئەمریكا بۆ سووككردنی سزاكانی سەر سووریا.

ئەو هەنگاوەش دوای هەفتەیەك دێت كە دۆناڵد ترامپ، سەرۆكی ئەمریكا فەرمانێكی بۆ كۆتاییهێنان بە سزاكانی ووڵاتەكەی لەسەر سووریا ئیمزا كرد.

ئەم بابەتە 9 جار خوێندراوەتەوە