سی ئێن ئێن : گەڕی نوێی دانووستانەكانی ئێران و ئەمریكا ڕۆژی شەممە دەست پێدەكات

پەیامی کورد ... سی ئێن ئێن : گەڕی نوێی دانووستانەكانی ئێران و ئەمریكا ڕۆژی شەممە دەست پێدەكات
کاناڵی سی ئێن ئێن بە پشت بەستن بە سەرچاوە ئاگادارەکان بڵاویکردەوە، ئێران و ئەمریکا ئامادەکاری بۆ خولی نوێی دانوستانەکان لە شەممەی داهاتوو دەكەن. ئەم دانووستانانە خولی سێیەمی دانووستانە سیاسییەکان و یەکەمین کۆبوونەوەی دانووستانە تەکنیکییەکان دەگرێتەوە.
ئەم كاناڵە بە پشت بەستن بە سەرچاوەی دیکە ڕایگەیاندووە، تیمی تەکنیکی ئەمریکا لە شارەزایانی وەزارەتی دەرەوە و وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا پێکهاتووە، تێکەڵەیەک کە تیشک دەخاتە سەر گرینگی و هەستیاری پرسە تەکنیکییەکان لەم قۆناغەدا. بەڵام چەندین سەرچاوە هۆشدارییان داوەتە سی ئێن ئێن کە هێشتا دەكرێت ئەم پلانە گۆڕانکاری بەسەردا بێت.
ئەم بابەتە 16 جار خوێندراوەتەوە




