لە ماوەی ٢٢ ڕۆژدا ٢٢ ژن لە ئێران کوژراون

لە ماوەی ٢٢ ڕۆژدا ٢٢ ژن لە ئێران کوژراون
پەیامی کورد   ...   لە ماوەی ٢٢ ڕۆژدا ٢٢ ژن لە ئێران کوژراون

ڕێکخراوی مافی مرۆڤ ڕایگەیاندووە کە لە سەرەتای مانگی ئەیپریلی ساڵی ٢٠٢٥ـەوە کە هاوکاتە لەگەڵ (١٢ی خاکەلێوە) لە ماوەی تەنیا ٢٢ ڕۆژدا لانیکەم ٢٢ حاڵەتی ژنکوژی لە ئێران دا تۆمار کردووە.

بە سەرنجدان بە نەبوونی ڕوونکاری لە دامەزراوە دادوەری و فەرمییەکانی کۆماری ئیسلامی دا، ئەم ئامارانە تەنیا بەشێک لە ڕاستییەکان نیشان دەدەن و بە لەبەرچاوگرتنی "ئامارە شاراوەکان"، ژمارەی ڕاستەقینەی قوربانییانی ژنکوژی لە ئێران زۆر زیاتر لەو حاڵەتە تۆمارکراوانەن.

کۆماری ئیسلامی ئێران بە زەوتکردنی سیستماتیکی مافە بنەڕەتییەکانی ژنان و دەرکردن و جێبەجێکردنی یاسای دژەژن، نەک هەر لە هەندێک حاڵەت دا ڕاستەوخۆ لە کوشتنی ژنان بەرپرسیارە، بەڵکوو ئاسانکاری بۆ بەسێنی ئەنجامدانی ئەو جۆرە تاوانانەش بە شێوەیەکی زۆر بەرچاو دەکات.
 

ئەم بابەتە 8 جار خوێندراوەتەوە