نوێنەری ئەمریکا بۆ سوریا: سوریا نزیکە لە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بۆ بەرەنگاربوونەوەی داعش
پەیامی کورد- دیمەشق
تۆم باراک، نێردەی تایبەتی ئەمریکا لە سوریا دوێنێ شەممە ڕایگەیاند کە چاوەڕوان دەکرێت ئەحمەد شەرع سەرۆکی کاتی سوریا سەردانی واشنتۆن بکات، هەروەها سوریا نزیکە لە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بۆ بەرەنگاربوونەوەی داعش. ئەم قسانەی ناوبراو لە میانەی وتارەکەیدا لە کۆڕبەندی مەنامە لە بەحرەین دا.
ماڵپەڕی ئەلمۆنیتۆر کە بنکەکەی لە ئەمریکایە، بڵاویکردەوە، سەرۆکی سوریا لە کۆشکی سپی ڕێککەوتنێک واژۆ دەکات بۆ پەیوەستبوون بە هاوپەیمانی دژ بە دەوڵەتی ئیسلامی (داعش).
بەگوێرەی ئەو ماڵپەڕە، شەرع لە 10ی ئەم مانگە بەڵگەنامەی پەیوەستبوون بە ڕیزەکانی ئیمزا دەکات.
سەبارەت بە دانوستانەکانی نێوان دیمەشق و ئیسرائیل، نوێنەری ئەمریکا لە سوریا ڕایگەیاند کە پێنج خولی دانوستان لە نێوان سوریا و ئیسرائیل لەم دواییانەدا ئەنجام دراوە.
باراک هەروەها ڕایگەیاندووە: "هیچ شەڕێک لە نێوان ئیسرائیل و تورکیادا ڕوونادات".