نیۆیۆرک تایمز : هاوپەیمانەكانی ئێران هەماهەنگ نین

نیۆیۆرک تایمز : هاوپەیمانەكانی ئێران هەماهەنگ نین
پەیامی کورد   ...   نیۆیۆرک تایمز : هاوپەیمانەكانی ئێران هەماهەنگ نین

ڕۆژنامەی نیۆیۆرک تایمز لە ڕاپۆتێکی شیکاری دا کە لە ڕۆژی ٦ی جووڵای بڵاو کراوەتەوە، بە ئاماژە بە شەڕی ئیسرائیل و کۆماری ئیسلامی باسی لەوە کردووە کە بەرەی هاوپەیمانانی کۆماری ئیسلامی هەماهانگی و یەکانگیرییان پێوە دیار نییە.

نیۆیۆرک تایمز نووسیویەتی ئەم شەڕە نیشانی دا کە ئەوەی وەکوو بەرەی چین، ڕووسیا ، ئێران و کۆریای باکوور ناوی لێ دەبردرێ، بە پێچەوانەی ڕوانینەکانی بەرپرسانی ڕۆژئاوایی، یەکانگیر و هەماهەنگ نییە.

ئەم ڕۆژنامەیە ئاماژەی بە فرۆشتی فڕۆكەی بێفڕۆكەوان و مووشەکی بالستیک لەلایەن ئێرانەوە بە ڕوووسیا بۆ کەڵک وەرگرتن لە شەڕ دژی ئۆکراین و هەناردەکردنی نەوت بۆ چین بە داشکاندنی تایبەت کردووە و نووسیویەتی; هیچکام لەم کارانە لە کاتی هەستیاری شەڕدا فریای ئێران نەکەوتن.

نیویۆرک تایمز ئەم دۆخەی بە نیشانەیەک لە لاوازی یەکگرتوویی نێوان ووڵاتەکان و نیشانەیەک لە هەبوونی ناتەبایی لە بەرەی دژی ڕۆژئاوادا پێناسە کردووە.

ئەم ڕۆژنامەیە باسی لەوە کردووە کە ئەم چوار ووڵاتە کە بە دوژمنایەتی لەگەڵ ڕۆژئاوا و پەیوەندی ستراتێژیک لەگەڵ یەکتر دەناسرێن، یەکگرتووییان زیاتر لە ئاستی دەوردانەوەی گەمارۆوەکان و بەستراو بە پرسی ئابووری و نیزامییە نەک بەرەیەکی یەکگرتووی سیاسی یان بەرگریکار.

لە کاتی شەڕی ١٢ ڕۆژی ئیسرائیل و کۆماری ئیسلامی دا و هاوکات لەگەڵ هێرشە ئاسمانییەکانی ئەمریکا بۆ سەر دامەزراوە ناوکیەکانی ڕێژیم، هیچکام لەم سێ ووڵاتە هەوڵێکیان بۆ یارمەتیدانی کۆماری ئیسلامی نەدا. چین و ڕووسیا وەکوو دوو ووڵاتی بەهێزی ئەم بەرەیە، تەنیا بە دەرکردنی بەیاننامەی فەرمی، هەوڵەکانی ئەمریکایان مەحکووم کرد.

ئەم بابەتە 9 جار خوێندراوەتەوە