نێردەی تایبەتی ترامپ : ئەگەری ڕێککەوتن لەگەڵ کۆماری ئیسلامی بۆ ڕاگرتنی پیتاندنی یۆرانیۆم هەیە .

پەیامی کورد ... نێردەی تایبەتی ترامپ : ئەگەری ڕێککەوتن لەگەڵ کۆماری ئیسلامی بۆ ڕاگرتنی پیتاندنی یۆرانیۆم هەیە .
لەگەڵ سەردانەکەی بێنیامین ناتانیاهوو، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل بۆ ئەمریکا، ستیڤ ویتكاف، نێردەی تایبەتی دۆناڵد ترامپ بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، باسی لە ئەگەری ڕێککەوتن لەگەڵ کۆماری ئیسلامی بۆ ڕاگرتنی بەرنامەی پیتاندنی یۆرانیۆم کرد و ووتی؛
قسەگەلێك كە بە ڕوونی ئاماژە بە گەڕانەوەی پڕۆژە دیپلۆماسییەکانی ئەمریکا بەرەو ڕێککەوتن لەگەڵ دیکتاتۆری ئایینی لە تاران دەكەن.
ستیڤ ڤیتكاف كە بۆ کۆمەڵێک سەرکردەی یەهوودی قسەی دەكرد، خۆی لە سێ بەرەدا بە "گەشبین" بینی:
1. ئاگربەست لە غەززە
٢- ڕێککەوتنی ئەتۆمی لەگەڵ کۆماری ئیسلامی بۆ ڕاگرتنی پیتاندن
3. فراوان كردنی ڕێککەوتنەکانی ئیبراهیم بۆ ووڵاتانی وەک سووریا و لوبنان
ئەم قسانە لە کاتێکدایە کە ناتانیاهوو لە ڕۆژی دووشەممە تا پێنجشەممە لە واشینتۆن دەبێت و کۆبوونەوەی چڕ و پڕی لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئەمریکا، لەوانە دۆناڵد ترامپ، مارکۆ ڕوبیو (وەزیری دەرەوە)، جەی دی ڤەنس (جێگری سەرۆک كۆمار)، مایک جانسۆن (سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران) و پیت هێگست (وەزیری بەرگری ئەمریکا) دەبێت.
زۆرێک لە شرۆڤەکاران هۆشدارییان داوە کە هەر جۆرە “ڕێكەونێكی نمایشی” لەگەڵ ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی تەنیا دەرفەتێکی دیکە بە ماشینی سەرکوت و تیرۆر و بۆمب سازی دەبەخشێت.
ئەم بابەتە 15 جار خوێندراوەتەوە





