هۆشداری وەزیری بەرگری ئیسرائیل بە کۆماری ئیسلامی : هەمان كار لەگەڵ تاران دەکەین کە بە حەماس و ئەسەدمان کرد

پەیامی کورد ... هۆشداری وەزیری بەرگری ئیسرائیل بە کۆماری ئیسلامی : هەمان كار لەگەڵ تاران دەکەین کە بە حەماس و ئەسەدمان کرد
ئیسرائیل کاتز، وەزیری بەرگری ئیسرائیل لە پەیامێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس، بە زمانێكی هەڕەشەئامێز هۆشداری بە کۆماری ئیسلامی دا کە ئەگەر کردەوەی ئەو گرووپانەی كە لە لایەن تارانەوە پشتیوانی دەكرێن بەردەوام بێت، ئیسرائیل هەمان مامەڵە لەگەڵ ڕێژیمی ئێران دەكات كە پێشتر لەگەڵ حەماس، حیزبۆڵڵا، حووسییەکان و ڕژێمی ئەسەد كردوویەتی.
کاتز بە ئاماژەدان بە هێرشەکانی حووسییەکان بۆ سەر ئیسرائیل، ئێرانی ڕاستەوخۆ بە بەرپرسی ئەو هەوڵانە زانی و جەختی لەوە کردەوە کە بەردەوامی ئەم هێرشانە لەگەڵ ووڵامێکی یەکلاکەرەوە و تووندی ئیسرائیل بەرەوڕوو دەبێتەوە.
هەروەها ڕایگەیاند کە ئیسرائیل توانای بەرگریکردنی سەربەخۆی هەیە لە بەرامبەر هەر هەڕەشەیەکدا و ڕایگەیاند کە "میحوەری خراپە" ڕووخاوە و ئیسرائیل ئامادەیە ڕێوشوێنی هاوشێوە بەرامبەر تاران بگرێتەبەر.
ئەم بابەتە 13 جار خوێندراوەتەوە




