هێزەکانی ئیسرائیل بەرەو ڕۆژهەڵاتی قونەیترە پێشڕەوی دەکەن
پەیامی کورد- دیمەشق
ڕابردوو هێزەکانی سوپای ئیسرائیل بەرەو گوندی ئەلسەمدانییە ئەلشەرقییە لە لادێی قونەیترە پێشڕەوییان کرد و ئۆتۆمبێلی سەربازی قورسیان بەکارهێنا لەکاتی بەرزبوونەوەی ئاستی هۆشداری بەدرێژایی سنوورەکان لەگەڵ بەرزاییەکانی جۆلان.
دوو ڕۆژ پێش ئەوە هێزەکانی ئیسرائیل دوو کەسیان لە لادێکانی ڕۆژئاوای دەرعا لە باشووری سوریا دەستگیرکرد.
سەرچاوە خۆجێییەکان بە پەیامی کوردیان ڕاگەیاندووە، هێزەکانی ئیسرائیل لە پەراوێزی ڕۆژهەڵاتی گوندی ئەلسەمدانییە پێشڕەوییان کردووە، بە یاوەری فڕۆکەی سیخوڕی کە لە ئاسمانەوە دەسوڕانەوە.
ئاماژەیان بەوەشکردووە، دەوریەی ئیسرائیل لە هەشت ئۆتۆمبێل و دوو تانک و بولدۆزەرێکی سەربازی پێکهاتووە.
ئەو سەرچاوانە ڕوونیان کردەوە کە ئەم لەشکرکێشییە ڕۆژێک دوای دامەزراندنی بازگەیەکی هێزەکانی ئیسرائیل لە گوندی ئەلسەمدانییە هات، کە تێیدا ڕێبواران پشکنین و کاغەزی ناسنامەیان پشکنین.