هەڕەشەی سەپاندنی سزا و بلۆکەکردنی پارەی نەوتی عێراق لە لایەن ئەمریکا وە

پەیامی کورد ... هەڕەشەی سەپاندنی سزا و بلۆکەکردنی پارەی نەوتی عێراق لە لایەن ئەمریکا وە
وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا حکوومەتی عێڕاقی ئاگادار كردووەتەوە، چەند کەسایەتی و لایەنێکی سیاسی عێڕاقی سەرپەرشتی چوار تۆڕی قاچاخچییەتی نەوت دەکەن کە بە چوار کەشتی بە ناوی نەوتی عێراق ەوە، نەوتی ئێرانی بە بازاڕەکانی جیهان دەفرۆشنەوە و داهاتەکەشی دەدەنەوە بە ئێران.
ئەمریکا هۆشداری داوەتە عێڕاق ئەگەر ئەو کەسایەتییانە دەست بەسەر نەكرێن، سزا دەخەنە سەر کۆمپانیای سۆمۆ و بڕی ٣٥٠ ملیۆن دۆلار پارەی نەوتی عێراقیش بلۆک دەکەن.
ئەم بابەتە 9 جار خوێندراوەتەوە




