وەزیری بەرگری ئیسرائیل دوایین ئاگادارکردنەوەی دایە حەماس

وەزیری بەرگری ئیسرائیل دوایین ئاگادارکردنەوەی دایە حەماس
پەیامی کورد   ...    وەزیری بەرگری ئیسرائیل دوایین ئاگادارکردنەوەی دایە حەماس

یسرائیل کاتز، وەزیری بەرگری ئیسرائیل لە ئێکس بڵاویکردەوە، "فەرمانم بە سوپای ئیسرائیل کردووە پەیامێکی روون بدەنە سەرکردەکانی حەماس، هەر تیرۆرستێکی حەماس لە دەرەوەی هێڵی زەرد و ئەو ناوچانەی لەژێر کۆنترۆڵی ئیسرائیل دان پێویستە شوێنەکانیان چۆڵ بكەن." 
هێڵی زەرد ئەو ناوچەیەی غەززەیە، کە دانیشتووانی ناوچەکە دەتوانن تێیدا بمێننەوە و بسووڕێنەوە. دەرەوەی ئەو ناوچەیە لەژێر کۆنترۆڵی ئیسرائیل ە. ئێستا 47٪ی غەززە لەناو هێڵی زەردە و بڕیاریشە لە قۆناخەکانی دیکەی ئاگربەست دا ناوچەیەکی فراوانتری غەززە بکەونە ناو هێڵی زەردەوە. 
هێڵەکە بەشێک لە پلانی دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ئەمریکا بۆ ئاگربەستی غەززەیە. 
هەروەها ئاماژەی بەوەش کرد، "هەر کەسێک لە دەرەوەی ئەو ناوچەیە بێت، دەبێتە ئامانجی هێزەکانی ئیسرائیل و پێویستە سەرکردەکانی حەماسیش بەرپرسیارییەتی هەر جۆرە رووداوێک لە ئەستۆ بگرن". ووتیشی، "ئەم فەرمانە سەربازانی ئیسرائیل ئازاد دەکات لە کارکردن و لەناوبردنی دەست بەجێی هەر هەڕەشەیەک". 

ئەم بابەتە 10 جار خوێندراوەتەوە