وەزیری گەنجینەی ئەمریکا : سزاکانی ڕووسیا ڕاگەێندرا / هەموو بژاردەکان لەسەر مێز لەسەر چین...

پەیامی کورد ... وەزیری گەنجینەی ئەمریکا : سزاکانی ڕووسیا ڕاگەێندرا / هەموو بژاردەکان لەسەر مێز لەسەر چین...
وەزیری گەنجینەی ئەمریکا بانگەشەی ئەوەی کرد کە هەموو بژاردەکان لەسەر مێزن لە بەرامبەر چین لە ڕووی باج و ڕێوشوێنە ئابوورییەکانەوە.
سکۆت بێسانت وەزیری گەنجینەی ئەمریکا ئێوارەی چوارشەممە لە ووتارێکدا ڕایگەیاند : هەموو شتێک لەسەر مێزەکە سەبارەت بە ڕێوشوێنە بازرگانییە ئەگەرییەکانی ئەمریکا دژی چین و پێدەچێت ئەم ڕێوشوێنانە بە هەماهەنگی لەگەڵ گرووپی حەوت ووڵات بگیرێنەبەر.
پێشتر ئاژانسی ڕۆیتەرز بڵاویکردەوە، ئەمریکا بیر لە سنووردارکردنی بەشێکی بەرچاو لە هەناردەکردنی ئەو کاڵایانە دەکاتەوە کە بە بەکارهێنانی نەرمەکاڵای ئەمریکی درووستکراون بۆ چین. بەگوێرەی زانیارییەکان، ئەم هەنگاوە دەریدەخات کە ئیدارەی دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ئەمریکا بیر لە زیادکردنی گرژییە بازرگانییە بەرچاوەکان لەگەڵ چین دەکاتەوە.
بێسانت بە ڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاند: "من پشتڕاستی دەکەمەوە کە هەموو شتێک لەسەر مێزە. ئێمە بە نیەتێکی باش و بە ڕێزێکی زۆرەوە دەچینە ناو دانووستانەکانەوە. ئەگەر ئەم کۆنتڕۆڵانەی هەناردەکردن جێبەجێ بکرێن، جا چ نەرمەکاڵا بێت، بزوێنەر بێت یان شتی تر، پێدەچێت لەگەڵ هاوپەیمانەکانمان لە G7 هەماهەنگ بکرێت."
وەزیری گەنجینەی ئەمریکا هەروەها سەبارەت بە سەپاندنی سزای نوێ بەسەر ڕووسیادا زیادی کرد: “ئێمە زیادبوونی بەرچاوی سزاکان بۆ سەر ڕووسیا ڕادەگەێنین یان دوای داخستنی کارەکانی ئەمڕۆ یان سبەی بەیانی”.
بێسانت زیادی کرد: ووردەکاری ووردی سزاکانتان پێ نادەم، بەڵام دەتوانم پێتان بڵێم کە ئەمە یەکێک دەبێت لە گەورەترین سزاکان کە تا ئێستا بەسەر فیدراسیۆنی ڕووسیادا دەیسەپێنین.
ئەم بابەتە 7 جار خوێندراوەتەوە




