پارتی و بزووتنەوەی ئیسلامی لە کەرکووک باسیان لە کاری هاوبەش کرد

پارتی و بزووتنەوەی ئیسلامی لە کەرکووک باسیان لە کاری هاوبەش کرد
پەیامی کورد   ...   پارتی و بزووتنەوەی ئیسلامی لە کەرکووک باسیان لە کاری هاوبەش کرد

شاندێکی پارتی دیموکراتی کوردستان لە کەرکووک، سەردانی بزووتنەوەی ئیسلامی کوردستان-عێراقیان کرد، لە دانیشتنەکەی نێوانیان دا باس لە پەیوەندی لەمێژینەی هەردوو حزب و کاری هاوبەش کرا بۆ خزمەتی شاری کەرکووک و دەورووبەری.

ئەمڕۆ ٧-٧-٢٠٢٥، شاندێکی پارتی دیموکراتی کوردستان لە کەرکووک بە سەرۆکایەتی ھیوا ئەحمەد مستەفا، ئەندامی مەکتەبی سیاسی و بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای کەرکووک - گەرمیانی پارتی دیموکراتی کوردستان سەردانی بارەگای (بزووتنەوەی ئیسلامی کوردستان-عێراق)یان کرد لە شاری کەرکووک و لەلایەن (مامۆستا حەسەن شێخانی) ئەندامی مەکتەبی سیاسی و (مامۆستا عیماد) ئەندامی سەرکردایەتی و بەرپرسی مەڵبەند و نوێنەری ڕابەری گشتی بزووتنەوە و برایانی تری بزووتنەوەی ئیسلامی پێشوازییان لێکرا.

لە سەردانەکەدا باس لە پەیوەندی لەمێژینەی هەردوو حزب و کاری هاوبەش کرا بۆ خزمەتی شاری کەرکووک و دەورووبەری.

ئەم بابەتە 11 جار خوێندراوەتەوە