ڕووداوی سەیر و سەمەرە لەڕێدایە " باڵیۆزی ئەمریکا لە فڕۆکەکەی ناتانیاهوو؛ "هەفتەیەکی زۆر نایاب لە ڕێگایە"

ڕووداوی سەیر و سەمەرە لەڕێدایە " باڵیۆزی ئەمریکا لە فڕۆکەکەی ناتانیاهوو؛ "هەفتەیەکی زۆر نایاب لە ڕێگایە"
پەیامی کورد   ...   باڵیۆزی ئەمریکا لە فڕۆکەکەی ناتانیاهوو؛ "هەفتەیەکی زۆر نایاب لە ڕێگایە"

لە ڕووداوێكی چاوەڕوان نەکراودا کە سەرنجی هەمووانی ڕاکێشا، مایک هاکبی باڵیۆزی ئەمریکا، لەناکاو لەگەڵ بێنیامین ناتانیاهوو، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل بۆ گەیشتن بە ئەمریکا پەیوەست بوو.

کاتێک پەیامنێرێکی کان نیووز پرسیاری لە هاکبی کرد سەبارەت بە هۆکاری گەشتەکەی، وووڵامەکەی کورت و مانادار بوو و لە ووڵامدا ڕایگەیاند : "هەفتەیەکی نایابمان لە پێشە"

ئەم لێدوانە کورتە لە کاتێک دایە کە گرژییەکانی نێوان ئەمریکا، ئیسرائیل و کۆماری ئیسلامی لە ئاستێکی بەرزدایە.

هەندێک لە شرۆڤەکاران پێیان وایە کە ئەم گەشتە ڕەنگە لەگەڵ پێشهاتە گرینگە سەربازییەكان یان ڕێککەوتنەكانی پشت پەردەی سیاسی دا بێت، بەتایبەتی بە لەبەرچاوگرتنی بوونی لەناکاوی کەسایەتییەکی ئەمریکی لەگەڵ تیمی گەشتی سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل دا.ـ

ئەم بابەتە 12 جار خوێندراوەتەوە