ڕێژیمی ئێران لە لیستی ڕەشی ''ئێف ئەی تی ئێڤ''دا دەمێنێتەوە
پەیامی کورد ... ڕێژیمی ئێران لە لیستی ڕەشی ''ئێف ئەی تی ئێڤ''دا دەمێنێتەوە
گرووپی تایبەتی دارایی ''ئێف ئەی تی ئێڤ'' لە دوایین بەیاننامەی خۆیدا ڕایگەیاند، کۆماری ئیسلامی ئێران لە ڕووی سپیکردنەوەی پارە، دابینکردنی دارایی تێرۆریزم و بڵاوکردنەوەی چەکی کۆمەڵکوژ لە لیستی ووڵاتانی مەترسیداردا دەمێنێتەوە.
ئەم گرووپە داوای لە هەموو ووڵاتان کرد لە هەوڵەکانیان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی کاریگەر دژی تاران بەردەوام بکەن.
ئەم دامەزراوەیە لە بەیاننامەیەکدا کە ڕۆژی هەینی ٢ی خەزەڵوەری ١٤٠٤ بڵاوی کردووەتەوە، ڕایگەیاندووە کە لە مانگی فێبریوەری ٢٠٢٠ تا ئەمڕۆ، ئەو ڕاپۆرتانەی کە کۆماری ئیسلامی لە مانگەکانی جانیوەری ، ئاگۆست و دیسەمبەری ٢٠٢٤ و هەروەها ئاگۆستی ٢٠٢٥ پێشکەشی کردوون، هیچ گۆڕانکارییەکی بنەڕەتی لە دۆخی ئێران دا نیشان نادەن.
ئەو ڕێکخراوە هەروەها جەختی لەوە کردووەتەوە کە دەسەڵاتدارانی ئێران لە ساڵی ٢٠١٦دا بەڵێنیان داوە کەم وکوڕییەکانی کۆماری ئیسلامی لە بەرەنگاربوونەوەی سپیکردنەوەی پارە و دابینکردنی دارایی تێرۆریزم چارەسەر بەکەن، بەڵام ئەم بەرنامەیە لە مانگی جانیوەری ٢٠١٨ هەڵوەشایەوە.