گەنجینەی ئەمریکا سزای نوێی بەسەر ئێران دا سەپاند

پەیامی کورد ... گەنجینەی ئەمریکا سزای نوێی بەسەر ئێران دا سەپاند
وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا ڕایگەیاند: سزامان بەسەر گەورە بازرگانێکی ئێرانی دا سەپاندووە، کە بەرپرسە لە هەناردەکردنی گازی شل و نەوتی خاوی ووڵاتەکە بۆ بازاڕەکانی جیهان.
وەزارەتی گەنجینەی ئەمەریکا، لە ڕاگەێندراوێکدا، ئاماژەی بەوە دا، سەید ئەسعەدۆڵڵا ئیمام جومعە، گەورە بازرگانی گازی شل و تۆڕی کۆمپانیاکانی خستوونەتە لیستی سزاکانیانەوە.
گەنجینەی ئەمریکا دەڵێت: سەید ئەسعدوڵڵا بەرپرسە لە هەناردەکردنی گازی شل و نەوتی خاوی ئێران بۆ بازاڕەکانی جیهان، کە بە بەهای سەدان ملیۆن دۆلار دەبێت.
وەزارەتەکە ڕاشیگەیاند: ئەو گەورە بازرگانە ئێرانییە، تەنانەت هەوڵی ئەوەشی داوە گازی شل هەناردەی بازاڕەکانی ئەمریکاش بکات، تا خۆی لە سزاکانی ووڵاتەکە بدزێتەوە.
وەزارەتەکە دەشڵێت: "ئێران هاوشان لەگەڵ نەوتی خاو، داهاتی گازی شلیش بۆ پەرەپێدانی چەک و بەرنامە ئەتۆمییەکەی بەکار دەهێنێت".
ئەم بابەتە 15 جار خوێندراوەتەوە





