پەیامی کورد ... ئاستی بەرزبوونەوەی ئاوی بەندئاوەكانی کوردستان دەخرێتەڕوو
بەرێوبەرایەتی بەندئاوەكان بڵاوی كردووەتەوە، كاریگەری ئەو شەپۆلی باران بارینە لەسەر بەندئاوەكان بە تەوەوەتی دەركەوتووە و ڕێژەی ئاو زیادی كردووە.
دووشەممە، بەرێوبەرایەتی گشتی بەنداوەكان بڵاوی كردووەتەوە، لە دوایین شەپۆلی باران و لافاوی هەرێمی كوردستان، بەڕێژەیەكی باش داهاتی ئاو لە سەرچاوەكانەوە زیادیان كردووە و كۆگاكردنی ئاو لە بەندئاوەكان ئاستێكی بەرزتریان تۆماركرد و لە ماوەی 24 کاتژمێری رابردوو.
ڕوونكراوەتەوە، بەكاریگەری دواین شەپۆل لە هەردوو بەندئاوی دووكان و دەربەندیخان، زیاتر لە 100 ملیۆن مەتر سێجا داهاتی ئاو كۆگاكراوە.
ئاماژە بەوەش كراوە، لە دەربەندیخان 50 سانتیم، لە دوكان 85 سانتیم، لە بەندئاوی دهۆك 16 سانتیم و لە گۆمەسپان 60 سانتیم ، ئاستی ئاو زیادی كردووە، بەندئاوە بچووكەكانیش لە سنووری گەرمیان و سلێمانی و هەولێر و دهۆك كە توانیان بە سەلامەتی شەپۆلی لافاوەكە تێپەڕێنن، زۆربەیان پڕبوون ئەوانی تریش زیادیان كردووە و ئاویان لێ خەزن كراوە.
ئاماژە بەوەش كراوە، كاریگەری شەپۆلەكە ڕۆژانی داهاتووش بۆ زیادكردنی ئاوی بەندئاوە گەورەكان بەردەوامە، هەرێمی كوردستان بە كەشێكی تەڕەوە پێ دەنێتە ساڵێكی نوێ.