پەیامی کورد ... بەردەوامی کۆبوونەوەی جەماوەری بەرفراوان لە شاباد؛ پاشەكشەی هێزەکانی حکوومەت لە کوچە و کۆڵانەكان
(شاباد) | شەممە، ٢٠ی بەفرانباری ١٤٠٤
کۆبوونەوەی جەماوەری بەرفراوان لە شاباد کە کاتژمێر ٦:٠٠ی ئێوارەی دوێنێ دەستی پێکردووە، بەبێ وەستان بەردەوامە.
بەپێی سەرچاوە مەیدانییەکان، بوونی هاووڵاتیان لە کوچە و شەقامەکانی شاباد زۆر بەهێز و بەرچاوە، دۆخی شار لەژێر کۆنتڕۆڵی خەڵک دایە.
شایەتحاڵان دەڵێن، ڕادەی گردبوونەوەکە و بەردەوامی پەیوەست بوونی خۆپیشاندەران بە جۆرێکە کە بریکارەکانی حکوومەت ناوێرن بچنە ناو زۆرێک لە کوچە و گەڕەکەکانەوە و بە کردەوە لە بەشێکی شارەکە کشاونەتەوە.