بەپێی هەواڵەکان لە دیزڵ ئاوای کرماشان، زیندانییانی دیزڵ ئاوا دەستیان بە شۆڕش كردووە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە ، زیندانییان لە هەوڵی شكاندنی دەرگای زیندانن و و دۆخی ناو زیندان به ئاڵۆز وەسف دەکرێت.
هەروەها سەرچاوە خۆجەیی یەکان باس لە بارودۆخێکی تووندی ئەمنی لە دەورووبەری زیندانی دیزڵ ئاوای کرماشان دەکەن و ئامادەبوونی زۆری هێزە ئەمنییەکان لە ناوچەی دەورووبەری زیندانەکەش ڕاگەێندراوە.