پەیامی کورد ... دهقی ووتارهكهی مەسروور بارزانی لە ڕێوڕەسمی كردنهوهی دووسایدی حاجی ئۆمەران
مەسروور بارزانی، سهرۆكی حكوومهتی ههرێمی كوردستان، له ڕێورهسمێكدا دووسایدی حاجی ئۆمەرانی كردهوه.
له ڕێورهسمهكهدا ووتارێكی پێشكهش كرد و ووتی، "جێی دڵخۆشییە ئەمڕۆ لێرەین بۆ كردنەوەی بەشێك لەم رێگەیە كە بە شێوەیەكی سەردەمییانە و ڕێك وپێك درووست كراوە و خراوەتە خزمەتی هەموو هاووڵاتیان."
سهرۆكی حكوومهت ڕاشیگهیاند، "هیوادارم ئەم ڕێگەیە و هەموو كارە خزمەتگوزارییەكانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان جارێكی تر بكەونەوە خزمەتی هاووڵاتیان و بژێوی ژیانی خەڵكی كوردستان و سەلامەتی و سەربەرزی ئێوە، ئەركە بۆ ئێمە و ئاواتی ئێمەیە."
ئهمهی خوارهوه دهقی ووتارهكهی سهرۆكی حكوومهته:
بە ناوی خودای گەورە و میهرەبان
بەڕاستی زۆر خۆشحاڵم كە سەردانی حاجی ئۆمەران دەكەم كە سەردەمێك پایتەختی شۆڕشی ئەیلوول بوو، شوێنەواری بارزانی نەمرە، شوێنی ئەو پێشمەرگە قارەمانانەیە كە ئێستا ئێمە بەرهەمی دەستیان دەبینین و لە سایەی زەحمەت و ماندووبوونی ئەو پێشمەرگە قارەمانانە، ئێستا كوردستانێكی ئازادمان هەیە.
جێی دڵخۆشییە ئەمڕۆ لێرەین بۆ كردنەوەی بەشێك لەم رێگەیە كە بە شێوەیەكی سەردەمییانە و ڕێكوپێك درووست كراوە و خراوەتە خزمەتی هەموو هاووڵاتیان.
بێگومان خەڵكی ئەم دەڤەرە شایانی خزمەتێكی ئێجگار زیاتر لەوەن، ئەوەی لە دەستی حكوومەتیش بێت، بەپێی ئیمكانیات لە خزمەتتان دەبین و پەرە بەو گەشەسەندن و پێش خستنی ووڵاتەكەمان دەدەین.
ئێرە شوێنێكی گرینگە، چوونكە دەروازەیەكیشە لەگەڵ ووڵاتی دراوسێی ئێمە (كۆماری ئیسلامیی ئێران) كە پێویستە ئێمە گرینگی بەو پەیوەندییانە بدەین و ئاسانكاریش بۆ هاتوچۆی هاووڵاتیان بكەین و لە ڕووی بازرگانیشەوە بۆ ئێمە گرینگە كە پەرە بە بازرگانی لەگەڵ ووڵاتانی دراوسێ بدەین.
هیوادارم ئەم ڕێگەیە و هەموو كارە خزمەتگوزارییەكانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان جارێكی تر بكەونەوە خزمەتی هاووڵاتیان و بژێویی ژیانی خەڵكی كوردستان و سەلامەتی و سەربەرزی ئێوە، ئەركە بۆ ئێمە و ئاواتی ئێمەیە.
هیوادارم هەر پیرۆز بێت لێتان، كوردستان ڕۆژ بە ڕۆژ سەركەوتووتر بێت، گەشەی زیاتر بە خۆیەوە ببینێت، ئێوە هەر ساخ و سەلامەت بن، ووڵاتمان هەر ئاوەدان بێت. زۆر سوپاس.