پەیامی کورد ... سەرۆک وەزیرانی هەنگاریا، دابین کردنی ووزەی ڕووسیا بۆ هەنگاریا لە سزاکانی ئەمریکا بەخشی
🔸 ڤیکتۆر ئۆربان لە ووتارێکدا ڕایگەیاند کە دابینکردنی ووزە لە ڕووسیا بۆ هەنگاریا لە ڕێگەی بۆرییەکانی تورکستریم و درووژبا بە تەواوی لە سزاکانی ئەمریکا بەخشراوە.
🔸 ئۆربان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ووتی : ئێمە لێخۆشبوونێکی تەواومان لە گەمارۆوەکانی بۆری نەوتی تورکستریم و درووژبا وەرگرتووە... هیچ سزایەک نییە کە دابین کردنەکانیان بۆ هەنگاریا سنووردار بکات یان گرانتریان بکات. ئەمە لێخۆشبوونێکی گشتی و بێسنوورە.