پەیامی کورد ... دەست بەسەر كردنی دوو هاووڵاتی كورد و ناڕوونی چارەنووسیان
ڕۆژی یەکشەممە، ٢١ی بەفرانباری ١٤٠٤، هاووڵاتییەک بە ناوی "بێهزاد قەوامی" خەڵکی سنە، لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی ڕێژیمی ئێران ەوە دەست بەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە.
بەپێی زانیارییەکان، دەست بەسەرکردنی ئەم هاووڵاتییە بەبێ بەڵگەی قەزایی ئەنجام دراوە.
هەروەها لەم پەیوەندییەدا، ڕۆژی شەممە، ۱۳ بەفرانباری ۱٤۰٤، "مۆحسێن عەزیزینژاد"، ۳۳ ساڵە، خەڵکی دەڕەشار، سەربە پارێزگای ئیلام، لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی ڕێژیمی ئێران دەست بەسەر کراوە و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوازراوە.