لاریجانی : دانووستانەکان بەرەوپێش دەچن – لە کاتێکدا گومانەكان لەسەر هێرشی ئەمریکا زۆرن

Dîroka Belavkirin :
لاریجانی : دانووستانەکان بەرەوپێش دەچن – لە کاتێکدا گومانەكان لەسەر هێرشی ئەمریکا زۆرن
  • لاریجانی : دانووستانەکان بەرەوپێش دەچن – لە کاتێکدا گومانەكان لەسەر هێرشی ئەمریکا زۆرن

عەلی لاریجانی، سکرتێری ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی کۆماری ئیسلامی لە پۆستێک دا لە ئێکس ڕایگەیاند کە “بەپێچەوانەی ئەو دۆخە دەستکردەی لە شەڕی میدیادا درووست بووە، پرۆسەی پێکهێنانی پێکهاتەیەکی دیاری کراو بۆ دانووستان لە بەرەوپێش چوون دایە”.

ئەم بانگەشەیە لە کاتێک دا دەکرێت کە قسە و باسەکان سەبارەت بە هێرشی سەربازی ئەمریکا زیادیان کردووە.

لاریجانی کە مێژوویەکی دوور و درێژی لە یاری دوولایەنەی دیپلۆماسی هەیە، بەبێ ئاماژە بە زۆرترین داواکارییەکانی ئەمریکا (کۆتایی پیتاندن، سنووردارکردنی مووشەکی، وەستاندنی پشتیوانی لە گرووپە تیرۆریستییە بە وەکالەتەکان) و بەبێ هیچ نیشانەیەک بۆ پێشکەوتنی ڕاستەقینە، ‎ هەوڵ دەدات بەم بانگەشە ناڕوونە، دۆخەكە هێور بکاتەوە و کات بکڕێت.