پەیامی کورد ... سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان ده‌ستخۆشى له ئامه‌دسپۆر ده‌كات
پێنجشه‌ممه 2026/1/15 نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازی له ده‌سته‌ى به‌ڕێوبه‌رى كۆمه‌ڵه‌ى ئامه‌دسپۆر كرد.
له دیدارێكدا ده‌سته‌ى به‌ڕێوبه‌رى ئامه‌دسپۆر ئامانجى سه‌ردانه‌كه‌یان بۆ هه‌رێمى كوردستان خسته ڕوو كه بۆ پته‌وكردنى په‌یوه‌ندییه‌كانى كۆمهڵهكهیانه له‌گەڵ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانى بوارى وه‌رزش و ڕێكخراوه مه‌ده‌نییه‌كان له هه‌رێمى كوردستان. هه‌روه‌ها پوخته‌یه‌كیان له‌سه‌ر مێژووى دامه‌زراندن و كار و چالاكییه‌كانى ئامه‌دسپۆر و په‌یامى كۆمه‌ڵه‌كه‌یان خسته ڕوو كه په‌یامى ئاشتى و برایه‌تییه.
لاى خۆیه‌وه سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى ده‌ستخۆشی له ئامه‌دسپۆر كرد و هه‌موو پشتگیرییه‌كى بۆ سه‌رخستنى كار و چالاكییه‌كانیان نیشان دا. به‌ڕێزیان هه‌روه‌ها جه‌ختى له گرyنگی وه‌رزش كرده‌وه وه‌ك كه‌ناڵێك بۆ گه‌یاندنى په‌یامى ئاشتى و برایه‌تى و كاركردن له‌پێناو پێشخستنى گیانى وه‌رزشى و هاوكارى و پره‌نسیپه مرۆیی یه‌كاندا.
