پەیامی کورد ... سه‌رۆكی حکوومەت پێشوازى له نوێنه‌رى تایبه‌تی سكرتێرى گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له عێراق کرد
سێشەممە 12/23, مەسروور بارزانى سه‌رۆكى حکوومەتی هه‌رێمى كوردستان، پێشوازی لە موحەممەد ئەلحەسسان نوێنه‌رى تایبه‌تی سكرتێرى گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له عێراق کرد بەبۆنەی کۆتایی هاتنی ئەرکەکەی.
سەرۆکی حکوومەت سوپاسی نوێنه‌رى تایبه‌تی سكرتێرى گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانی له عێراق کرد بۆ ڕۆڵی ئەرێنی لە هاوکاری کردنی پرۆسەی سیاسی لە عێراق و هەرێمی کوردستان و کارکردنی لەپێناو ئارامی و سەقامگیری عێراق و هەرێم.
نوێنه‌رى تایبه‌تی سكرتێرى گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له عێراق، پێزانینی خۆی بۆ هاوکاری و هەماهەنگی باشی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ ئاژانسەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان دەربڕی.
دوایین پەرەسەندن و گۆڕانکارییەکانی دۆخی گشتی عێراق و ناوچەکە ، بەشێکی دیکەی گفتوگۆوەکانی دیدارەکە بوو.