سه‌رۆكی ھەرێمی کودستان و باڵیۆزى به‌ریتانیا دۆخى عێراق یان تاوتوێ کرد

Dîroka Belavkirin :
سه‌رۆكی ھەرێمی کودستان و باڵیۆزى به‌ریتانیا دۆخى عێراق یان تاوتوێ کرد
پەیامی کورد   ...    سه‌رۆكی ھەرێمی کودستان و باڵیۆزى به‌ریتانیا دۆخى عێراق یان تاوتوێ کرد

یه‌كشه‌ممه‌ 2025/11/16 نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازی له‌ عێرفان سدیق، باڵیۆزى به‌ریتانیا له‌ عێراق و شاندێكى یاوه‌رى كرد.

له‌ دیدارێك دا وێڕاى ستایشى ئاستى په‌یوه‌ندییه‌كانى به‌ریتانیا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، جه‌ختیان له‌ بره‌ودان به‌ په‌یوه‌ندییه‌كان و خواستى دوولایه‌نه‌ بۆ فراوانكردنى هاوكاری هاوبه‌شى نێوانیان له‌ هه‌موو بواره‌كان دا كرده‌وه‌.

هه‌ردوولا سه‌ركه‌وتنى هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراقیان به‌ هه‌نگاوێكى گرینگ بۆ بره‌ودان به‌ دیموكراسى و به‌ره‌وپێش بردنى پرۆسه‌ى سیاسى له‌ ووڵات له‌ قه‌ڵه‌م دا. هه‌ر له‌مباره‌یه‌وه‌ پێشبینى و بۆچوونیان ده‌رباره‌ى پێكهێنانى حكوومه‌تى داهاتووى فیدراڵى له‌ عێراق خسته‌ ڕوو.

دۆخى ناوخۆى هه‌رێمى كوردستان و چه‌ند پرسێكى دیكه‌ى جێى بایه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى دیداره‌كه‌ بوو.