پەیامی کورد ... سه‌رۆکی ھەرێمی کوردستان و شاندێكى سه‌ربازیى فه‌ره‌نسا دۆخى ئه‌منی ناوچه‌كه‌یان تاوتوێ کرد
یه‌كشه‌ممه 2025/12/14 نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازی له ژه‌نه‌راڵ فرانسوا تریكۆ، نوێنه‌ری باڵای فه‌ره‌نسا له هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی و شاندێکی یاوه‌ری، کرد.
له دیدارێكدا په‌یوه‌ندییه‌كانى فه‌ره‌نسا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، دۆخى عێراق و هه‌رێمى كوردستان و مه‌ترسییه‌كانى تیرۆر و هه‌ڕه‌شه‌كانى داعش و چالاكییه‌كانى هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تى له عێراق، تاوتوێ كران.
هه‌ردوولا جه‌ختیان له گرینگی به‌رده‌وامی هاوكارى و هه‌ماهه‌نگی هاوبه‌شى نێوان فه‌ره‌نسا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان له چوارچێوه‌ى هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دا بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تیرۆر و پاراستنى ئارامى و سه‌قامگیری ناوچه‌كه كرده‌وه.
سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى سوپاس و پێزانینى هه‌رێمى كوردستانى بۆ پشتگیری به‌رده‌وامى فه‌ره‌نسا له عێراق و هه‌رێمى كوردستان دووپات كرده‌وه. لاى خۆیه‌وه شاندى میوان پابه‌ندی ووڵاته‌كه‌یان بۆ به‌رده‌وامیى پشتگیریكردن له هه‌رێمى كوردستان و هێزى پێشمه‌رگه نیشان دا.
دۆخى سووریا و ناوچه‌كه به‌گشتى و چه‌ند پرسێكى جێى بایه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى دیداره‌كه بوو كه یان برێم، كونسووڵى گشتی فه‌ره‌نسا له هه‌رێمى كوردستان، ئاماده‌ى بوو.