پەیامی کورد ... سەرۆك بارزانی لەگەڵ فەرماندەی هێزەكانی سووریای دیموكرات كۆبووە
هەینی 6ی شوباتی 2026 لە پیرمام سەرۆك مەسعوود بارزانی پێشوازی لە بەڕێز مەزلووم عەبدی فەرماندەی هێزەكانی سووریای دیموكرات كرد.
لە دیدارەكەدا باس لە بارودۆخی ڕۆژئاوا و هەروەها جێبەجێ كردنی ڕێككەوتنی نێوان حكوومەتی سووریا و هەسەدە و دوایین پێشهاتەكانی سووریا كرا.
لەو كۆبوونەوەیە سەرۆك بارزانی داوای كرد كە هەردوولا پابەندی جێبەجێ كردنی خاڵەكانی ئەو ڕێككەوتنە بن و هەروەها هەماهەنگی نێوان هەموو لایەكان هەبێت كە لە قۆناغەكانی داهاتوو و لە دەستووردا مافەكانی گەلی كورد لە سووریا پارێزراو بێت و بچەسپێت.