پەیامی کورد ... وەزارەتی دەرەوەی عێراق پێشوازی لە دانووستانی ئێران و ئەمریکا دەکات
وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە راگەێندراوێکدا پێشوازی لە دانووستانەکانی نێوان ئێران و ئەمریکا لە مەسقەت کردووە و ئەم گفتووگۆیانەی بە هەنگاوێکی ئەرێنی بۆ کەم کردنەوەی دۆخی گرژی و کردنەوەی دەرگای گفتووگۆ ناساندووە.
وەزارەتەکە جەختی لەسەر پشتیوانی کردنی هەموو هەوڵێک کردووەتەوە کە ئامانجی کەمکردنەوەی گرژییەکان و جێگیرکردنی سەقامگیری لە ناوچەکەیە، هەروەها ستایشی رۆڵی سەلتەنەتی عۆم مانی کردووە لە میوانداری کردنی ئەم دانووستانانە.