پەیامی کورد ... سەرۆك بارزانی پێشوازی لە سەرۆکی حزبی تەشریع و ئەمینداری گشتی هاوپەیمانییەتی تەشریعی نیشتیمانی عێراق کرد
ڕۆژی دووشەممە 1ی کانوونی یەکەمی 2025، لە پیرمام سەرۆک مەسعوود بارزانی پێشوازی لە زیاد جەنابی سەرۆکی حزبی تەشریع و ئەمینداری گشتی هاوپەیمانی تەشریعی نیشتیمانی عێراق.
لە دیدارەکەدا بارودۆخی سیاسی عێراق و ناوچەکە بە گشتی تاوتوێ کرا، هەروەها باس لە دەرئەنجامەکانی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق و پەیوەندی نێوان لایەنەکان و بەشداری لایەنە سیاسییەکانی عێراق لە پڕۆسەی سیاسی کرا.