پەیامی کورد ... سەرۆك بارزانی پێشوازی لە سەرۆکی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان کرد
دووشەممە 19ـی کانوونی دووەمی 2026، لە پیرمام، سەرۆك مەسعوود بارزانی پێشوازی لە موحەمەدی حاجی مەحموود سەرۆکی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان کرد.
لە دیدارەکەدا گفتوگۆ لە بارەی بارودۆخ و گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە بە گشتی کرا، هەروەها تیشک خرایە سەر پڕۆسەی سیاسی لە هەرێمی کوردستان و عێراق.