سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ سەرکۆماری میسر کۆبووەوە

Dîroka Belavkirin :
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ سەرکۆماری میسر کۆبووەوە

 

پەیامی کورد    ...  سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ سەرکۆماری میسر کۆبووەوە

یەکشەممە 12/21، مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە کۆشکی کۆماری لە قاهیرە، لەگەڵ سەرۆککۆماری میسر عەبدۆلفەتتاح سیسی کۆبووەوە.

سەرۆکی میسر خۆشحاڵی خۆی بە سەردانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان نیشان دا و ئامادەیی ووڵاتەکەی بۆ پەرەپێدانی پەیوەندی دوولایەنە دووپات کردەوە.

سەرۆکی حکوومەت ستایشی ڕۆڵی میسر و سەرۆک سیسی لەپێناو چەسپاندنی ئاشتی و سەقامگیری ناوچەکە کرد.

لە کۆبوونەوەدا جەخت لە گرینگی بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و میسر لە بوارە جۆراوجۆرەکان دا، بە تایبەتی وەبەرهێنان و ئاڵوگۆڕی بازرگانی دا کرایه‌وه‌.

لە بەشێکی دیکەی گفتوگۆکاندا، هەردوولا هاوڕا بوون لەسەر برەودان بە هاوئاهەنگی و هاوکاری بۆ پاراستنی ئاسایش و ئارامی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە.