پەیامی کورد ... سەرۆک بارزانی پیرۆزبایی لە یەکیتی ئافرەتانی کوردستان دەکات
سەرۆک بارزانی، بەبۆنەی یادی ٧٣ ساڵەی دامەزراندنی یەکیتی ئافرەتانی کوردستان پەیامێکی ئاراستەی سکرتێر و ئەندامانی مەکتەبی سکرتاریەتی یەکیتی ئافرەتانی کوردستان کرد و ڕایگەیاند: یەکیتی ئافرەتانی کوردستان ڕۆڵێکی بەرچاو و کاریگەری ھەبووە لە بەرزکردنەوەی ئاستی ھۆشیاری، پاراستنی مافەکانی ئافرەتان، و بەھێزکردنی پێگەی ئافرەتی کورد.
دەقی پەیامی سەرۆک بارزانی:
بەناوی خودای بەخشندە و میھرەبان
بەڕێزان سکرتێر و ئەندامانی مەکتەبی سکرتاریەتی یەکیتی ئافرەتانی کوردستان، بە بۆنەی حەفتا و سێیەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەکیتی ئافرەتانی کوردستان پیرۆزبایی گەرم ئاراستەی ئێوە و ھەموو ئەندامانی رێکخراوە تێکۆشەرەکەتان و سەرجەم ئافرەتانی کوردستان دەکەم.
یەکیتی ئافرەتانی کوردستان دەستکەوتێکی گرینگی خەباتی نەتەوەیی و بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی کوردستانە کە ڕۆڵێکی بەرچاو و کاریگەری ھەبووە لە بەرزکردنەوەی ئاستی ھۆشیاری، پاراستنی مافەکانی ئافرەتان، و بەھێزکردنی پێگەی ئافرەتی کورد. ئەم ڕێکخراوە بە تێکۆشانی بەردەوامی خۆی توانیویەتی دەنگی ئافرەتانی کوردستان بگەێنێت و بەشێکی گرنگ بێت لە خەباتی نەتەوەیی و مەدەنی گەلی کوردستان.
لەو یادەدا پێزانینم ھەیە بۆ خەبات و قوربانیدانی ئافرەتانی کوردستان و ئەو ئەرکەی کە لە قۆناغەکانی خەباتی گەلی کوردستان لەسەر شانیان بووە. دڵنیام یەکیتی ئافرەتانی کوردستان ھەر وەک قۆناغەکانی پێشووتری خەباتی خۆی، لە داھاتووش دا لە بەرەوپێش بردنی دۆزی ڕەوای گەلەکەمان و بەرگریکردن لە ماف و داخوازییەکانی ئافرەتان ڕۆڵی پێشەنگانە دەگێڕێت.
ھیوای سەرکەوتنتان بۆ دەخوازم
مەسعوەد بارزانی
١١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٥