سەرۆک بارزانی پێشوازی لە کونسووڵی گشتی نوێی شانشینی ئۆردون کرد

Dîroka Belavkirin :
سەرۆک بارزانی پێشوازی لە کونسووڵی گشتی نوێی شانشینی ئۆردون کرد
پەیامی کورد   ...   سەرۆک بارزانی پێشوازی لە کونسووڵی گشتی نوێی شانشینی ئۆردون کرد

یەکشەممە 16ی تشرینی دووەمی 2025 لە پیرمام سەرۆک مەسعوود بارزانی پێشوازی لە (زیاد البطارسة) کونسووڵی گشتی نوێی شانشینی ئۆردون کرد کە بە مەبەستی خۆناساندن سەردانی سەرۆک بارزانی کردبوو.

لە دیدارەکەدا کونسووڵی تازەی شانشینی ئۆردون سڵاو و ڕێزی تایبەتی شا عەبدۆڵڵا شای ئۆردونی بە سەرۆک بارزانی ڕاگەیاند و ئەوەشی دووپاتکردەوە کە فەرمان و ئامۆژگارییەکانی شای ئۆردون هەمیشە ئەوە بووە کە پەیوندی و دۆستایەتی نێوان شانشینی ئۆردون و هەرێمی کوردستان پتەوتر و فراوانتر ببێت. کۆنسووڵی گشتی شانشینی ئۆردون پیرۆزبایی لە سەرۆک بارزانی کرد بۆ سەرکەوتنی پارتی و بەدەست هێنانی زیاتر لە یەک ملیۆن دەنگی وەک بەڵگەیەکی ڕوون وسفکرد لەسەر پێگەی پارتی لەناو خەڵکی کوردستان و ئەو پێشکەوتن و ئاوەدانیەی لەسایەی پارتی دا هاتۆتە ئارا.

هەر لەو دیدارەدا سەرۆک بارزانی سوپاسی شا عەبدۆڵڵا و گەلی شانشینی ئۆردونی کرد کە لە ڕۆژانی تەنگانەدا پشتیوانی گەلی کوردستان بوونە و شا عەبدۆڵڵای وەک برا و دۆستێکی ئازیز لە قەڵەم دا. هەروەها جەختی لە قووڵترکردنی پەیوەندی و دۆستایەتی نێوان هەرێمی کوردستان و شانشینی ئۆردن کردەوە.

پڕۆسەی سیاسی عێراق لە دوای هەڵبژاردن و بارودۆخی سیاسی ناوخۆی هەرێم تەوەری تری ئەو دیدارە بوون.