سەعدی پیرە دوو بەرنامەی پارتی و یەکیتی یەوە ئاشکرا دەکات

Dîroka Belavkirin :
سەعدی پیرە دوو بەرنامەی پارتی و یەکیتی یەوە ئاشکرا دەکات
پەیامی کورد    ...   سەعدی پیرە دوو بەرنامەی پارتی و یەکیتی یەوە ئاشکرا دەکات

ئەندامێکی مەکتەبی سیاسی یەکیتی نیشتیمانی کوردستان، سەبارەی بە کۆبوونەوەی پارتی و یەکیتی ڕایدەگەێنێت، ئێمە و پارتی دوو بەرنامەمان لەپێشە، هەروەها بە گەشبینیشەوە لە کۆبوونەوەی پارتی و یەکیتی دەڕوانێت.

په‌یوه‌ست به‌ كۆبوونەوەی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی هەردوو شاندی پارتی دیموكراتی كوردستان و یەكیتی نیشتمانی كوردستان، سەعدی ئەحمەد پیرە، ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکیتی نیشتیمانی کوردستان، ڕایگەیاند : "ئێمە دوو بەرنامەمان لەپێشە، یەکێکیان پێکھێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی عێراقە، کە ھەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەچووە، ئەوەی دیکەیان دەمێکە ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کراوە و حکوومەتی ھەرێم درووست نەبووە، ئەو کۆبوونەوەیەی بڕیارە ئه‌م ھەفتەیه‌ لە نێوان پارتی و یەکیتی بەڕێوەبچێت، سەبارەت بە پێکھێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی ھەرێمی کوردستانە، چوونکە ئەگەر ئێمە سەرکەوتوو نەبین لە دامەزراندنی حکوومەتی ھەرێم، ئەوە لە بەغدا زۆر لاواز دەبین و زەرەری زۆریش دەکەین.

ئەندامەکەی مەکتەبی سیاسی یەکیتی دەشڵێت، ئەگەر پارتی و یەکیتی سەرکەوتوو بن لە پێکھێنانی کابینەی حکوومەتی ھەرێم، بە دڵنیایی یەوە لە بەغدا زۆر بەھێز دەبین و سوودی زۆری دەبێت.

پیرە ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد، "پێویستە کورد حکوومەتی نوێ لە ھەرێمی کوردستان درووست بکات و پێکەوە و بە ھاوبەشی بچێتە بەغدا و بەناوی ھەرێمی کوردستانیشەوە دانووستان بکات.

پەیوەست بەوەی تا چەند گەشبینە بە کۆبوونەوەی پارتی و یەکیتی كه‌ بڕیاره‌ ئه‌م هه‌فته‌یه‌ به‌ڕێوه‌بچێت، سەعدی ئەحمەد پیرە ووتی، "من بە گەشبینی لەدایک بوومە و ھەمیشە گەشبینم زۆریش گەشبینم بە کۆبوونەوەی پارتی و یەکیتی".