شەهیدبوونی هاووڵاتییەكی دیكەی کورد بە دەستی هێزە سەرکوتكەرەکانی ئێران ەوە
ڕۆژی پێنجشەممە ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤، حەسەن فەلاح، خەڵکی شاباد، سەربە کرماشان، وەرزشوانێکی ٤٥ ساڵ و نیشتەجێی کەرج، لە كاتی ناڕەزایەتییە گشتییەکان دا بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ئیتلاعاتی ئێران لە پێی ، دوای گواستنەوە بۆ نەخۆشخانە گیانی لەدەست دا.
جێی ئاماژەیە، هێزەکانی ئیتلاعات، ڕێگرییان لە بەخاکسپاردنی ناوبراو لە کەرج و شاباد کردووە، بۆیە ڕۆژی دووشەممە ٢٢ی بەفرانبار، لە گوندەکەی خۆیان لە ناوچەی توهلیلان، سەربە پارێزگای ئیلام بە خاک سپێردراوە.