شەهیدبوونی چوار لاوی خەڵکی چنارانی خوراسان و لاوێکی خەڵکی کرماشان بە دەستی هێزە چەکدارەکانی ئێران

Dîroka Belavkirin :
شەهیدبوونی چوار لاوی خەڵکی چنارانی خوراسان و لاوێکی خەڵکی کرماشان بە دەستی هێزە چەکدارەکانی ئێران
  • شەهیدبوونی چوار لاوی خەڵکی چنارانی خوراسان و لاوێکی خەڵکی کرماشان بە دەستی هێزە چەکدارەکانی ئێران

بەپێی زانیارییەكان، شوناسی چوار هاونیشتمانیی خەڵکی شاری "چنارانـ"ـی خوراسان بە ناوەکانی ڕۆحۆڵڵا ستارەموشتەری، مێهدی وەلیدووست، مێهدی قوربان‌دووست و مورتەزا جەهانبەخش وەرانلوو لە تاران و بەیات سوبحانی خەڵکی ئاوایی شمشێر سەر بە شاری پاوە کە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیم شەهید کراون، پشتڕاست کرایەوە.

ئەم هەواڵە بە هۆی نەبوونی تۆڕی ئینتەرنێت بە شێوەیەکی گشتی لە ئێران تازە بڵاو دەکرێتەوە و بە گوێرەی زانیارییەکان ڕۆژی چوارشەممە ١٧ی بەفرانباری ١٤٠٤ ئەو ٤ هاونیشتمانییە کوردەی خوراسان بە فیشەکی جەنگی هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیم شەهید کراون.

بەپێی زانیارییەكان، ئەم هاووڵاتییانە بەشێوەی ئامانجدار، لە پشت سەرەوە و بە مەبەستی کوشتن بەتایبەت سەر و بەشی سەرەوەی جەستەیان پێکراون و بەم هۆیەوە دەست بەجێ یان پاش ڕاگوێزران بۆ نەخۆشخانە لە کاتژمێرەکانی سەرەتادا شەهید بوون.

هەروەها شوناسی یەکێکی دیکە لە شەهیدانی ناڕەزایەتییەکانی ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤ لە کرماشان بە ناوی "بەیات سوبحانی" پشتڕاست کراوەتەوە کە بە فیشەکی جەنگی هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیم شەهید کراوە.