پەیامی کورد ... فوئاد حسێن وەک کاندیدی پارتی دیموکراتی کوردستان هەڵبژێردرا
سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق دەڵێت، "دکتۆر فوئاد حسێن کاندیدی پارتی دیموکراتی کوردستان ە بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق."
شاخەوان عەبدۆڵڵا ڕایگەیاند ، پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق کاندیدی خۆی هەیە."
شاخەوان عەبدۆڵڵا ووتیشی "پارتی دیموکراتی کوردستان دکتۆر فوئاد حسێن ی بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق کاندید کردووە."
دووشەممە دوا وادەی تۆمارکردنی ناوی کاندیدان بوو بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق، کە سێ ڕۆژ دیاری کرابوو.