پەیامی کورد- حەلەب... دەستەی گشتیی فڕۆکەوانی ڕاگرتنی گەشتە ئاسمانییەکانی فڕۆکەخانەی حەلەب درێژ دەکاتەوە
دەستەی گشتیی فڕۆکەوانیی مەدەنی لە سووریا، ئەمڕۆ چوارشەممە، درێژکردنەوەی ڕاگرتنی گەشتە ئاسمانییەکانی لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی حەلەب و بەپێچەوانەشەوە، تاوەکو کاتژمێر ١١ی پێشنیوەڕۆی سبەی پێنجشەممە ڕاگەیاند.
شاری حەلەب لە دوێنێ سێشەممەوە شایەتی پێکدادان و تۆپبارانی متەقابلە لە چەند گەڕەکێکی ناو شارەکەدا لە نێوان هێزەکانی حکوومەت لە لایەک و هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ (ئاسایش) لە لایەکی دیکە، و ئەمڕۆش پێکدادانەکان بە توندی زیادیان کردووە، کە بووەتە هۆی کوژران و برینداربوونی دەیان کەس کە زۆربەیان مەدەنین.
دەستەی گشتیی فڕۆکەوانی لە گشتاندنێکدا ئاماژەی بەوە کرد: "گۆڕینی ئاراستەی گەشتە دیاریکراوەکان لەم ماوەیەدا بۆ فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی دیمەشق بەردەوام دەبێت".
لە کۆتایی ڕاگەیەندراوەکەدا جەختی کردەوە کە ئەم ڕێکارە "خۆپارێزی و کاتییە".