فوئاد حسێن : چارەنووسی پۆستی سەرۆک کۆمار لە ناو پەرلەمان یەکلا دەکرێتەوە

Dîroka Belavkirin :
فوئاد حسێن : چارەنووسی پۆستی سەرۆک کۆمار لە ناو پەرلەمان یەکلا دەکرێتەوە
پەیامی کورد    ...   فوئاد حسێن : چارەنووسی پۆستی سەرۆک کۆمار لە ناو پەرلەمان یەکلا دەکرێتەوە

فوئاد حسێن، جێگری سەرۆکوەزیران و وەزیری دەرەوەی عێراق، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی دا کە یەکشەممە، 25ـی کانوونی دووەمی 2026، بەڕێوەچوو، تیشکی خستە سەر چەند پرسێکی هەستیاری ئەمنی و سیاسی، لە سەروو هەموویانەوە دۆسیەی زیندانیانی داعش لە سووریا و پرسی هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار.

وەزیری دەرەوەی عێراق ڕایگەیاند، بابەتی زیندانیانی داعش پرسێکی ستراتیژییە و ڕاستەوخۆ بە ئاسایشی نیشتمانی عێراق ەوە گرێدراوە، بەتایبەت کە زۆربەی ئەو زیندانییانە "سەرکردەی مەترسیدارن". ئاشکراشی کرد کە حکوومەتی عێراق لەگەڵ لایەنی سووری گەیشتووەتە ڕێککەوتن بۆ وەرگرتنەوەی تەنیا ئەو چەکدارانەی کە ڕەگەزنامەی عێراقییان هەیە.

فوئاد حسێن ووتیشی: "ئێمە ئامادەین بۆ وەرگرتنەوەیان، بەڵام تێبینیمان هەیە و داوامان لە یەکیتی ئەورووپا و ئەمریکا کردووە کە بەرپرسیارییەتی گواستنەوە و تێچووی دارایی ئەم پڕۆسەیە لە ئەستۆ بگرن." ئاماژەی بەوەش دا کە لە زیندانێکی ناو بازاڕی شاری حەسەکەی سووریا، زیاتر لە 7 هەزار چەکداری داعشی عێراقی هەن و چارەنووسیان بەندە بە جێگیربوونی دۆخی ئەمنی ناوچەکە.

سەبارەت بە مەترسییەکانی داعش، وەزیری دەرەوە دڵنیایی دا کە ئامادەکارییەکی چڕوپڕ لەسەر سنوورەکانی عێراق و سووریا کراوە بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەر گرووپێکی پەیوەندیدار بە داعش و پاراستنی سەروەری خاکی عێراق.

لە تەوەرێکی دیکەی قسەکانی دا، فوئاد حسێن ئاماژەی بەوە کرد کە پارتی پیرۆزبایی لە نووری مالکی کردووە و پشتگیری لە بڕیارەکانی دەکەن.

سەبارەت بە پۆستی سەرۆککۆماریش، نیگەرانی خۆی دەربڕی تا ئێستا لەگەڵ یەکیتی نیشتمانی کوردستان نەگەیشتوونەتە ئەنجام و ڕێککەوتنی کۆتایی. ڕایگەیاند: "ئێستا 19کاندید بۆ پۆستی سەرۆککۆمار هەن، و لە کۆتایی دا ئەوە پەرلەمانی عێراقە بڕیار دەدات لەنێوان ئەو کاندیدانەدا کێ بۆ ئەو پۆستە هەڵدەبژێرێت."