لیستی ئەو شارانەی لە باکوورەوە بۆ باشووری ئێران و بە تایبەت لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان مانیان گرتووە

Dîroka Belavkirin :
لیستی ئەو شارانەی لە باکوورەوە بۆ باشووری ئێران و بە تایبەت لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان مانیان گرتووە
  • لیستی ئەو شارانەی لە باکوورەوە بۆ باشووری ئێران و بە تایبەت لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان مانیان گرتووە

دوابەدوای بانگەوازی هاوبەشی لایەنە کوردییەکان و بانگەوازی مانگرتنی گشتیی هاووڵاتیان بۆ پشتیوانی لە ڕاپەڕینی سەرتاسەری و ئیدانەکردنی سەرکوتی ئەم دوایی یە لە پارێزگاکانی کرماشان، ئیلام و لوڕستان، هاووڵاتیانی کورد لە مێژوودا پشتیوانیان لەم بانگەوازە کردووە.

لیستی ئەو شارانەی لە باکوورەوە بۆ باشوور مانیان گرتووە بەم شێوەیە: پۆلدەشت*، هاوار*، ماکو*، قەتور*، خوی*، سەڵماس*، ورمێ*، سیلڤانە، سەرو، سۆمەی بەرادوست، ئاشناڤیە، پیرانشار، سەردەشت، نەغەدە* (هاووڵاتیانی کورد)، مەهاباد، میراباد، بووکان، شاهیندێژ*، . تەکاب*، بانە، سەققز، ساحیب، دیواندەرە، بیجاڕ*، قوروە، مەریوان، سنە، سەوڵئاوا، هەورامان، کامیاران، مووچش، پاوە، جەوانرود، سەلاس باباجانی، ڕەوانسەر، سەرپۆڵی زەهاب، قەسری شیرین، گیلانغەرب، ئیسلام ئاباد (شاباد)، کرماشان، هەرسین، سەحنە، کەرەند، ئەسەدەباد، کووهدەشت، ئیڤان، ئیلام، چوار، چێردەڤۆڵ، حەلیلان، بەدرە، ئارکواز (مەلکشاهی)، دەرەشهەر، عەبدانان، لۆمەر، مێهران و دێهلۆران.

هەروەها هەواڵە سەرەتایی یەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە لە زۆرێک لە شارە گەورەکانی دیکەدا بەشە سەرەکییەکانی بازاڕ و هاووڵاتیان پەیوەست بوون بەو بانگەوازە مێژوویی یە. لەوانە لە پارێزگاکانی لوڕستان، چوارمەحاڵ و بەختیاری، خووزستان، تاران، کەرەج، هەمەدان، شیراز، ئەردەبیل، ئیسفەهان، زاهیدان، و ...