لێبوردنی نێونەتەوەیی حەماسی بە تاوان دژی مرۆڤایەتی تاوانبار کرد

Dîroka Belavkirin :
لێبوردنی نێونەتەوەیی حەماسی بە تاوان دژی مرۆڤایەتی تاوانبار کرد
پەیامی کورد    ...   لێبوردنی نێونەتەوەیی حەماسی بە تاوان دژی مرۆڤایەتی تاوانبار کرد

ڕێکخراوی لێبوردنی نێونەتەوەیی لە ڕاپۆرتێکی نوێدا هەوڵەکانی گرووپی تێرۆریستی حەماس سەر بە ڕێژیمی تارانی لە ‌ڕەوتی هێرشی ٧ی ئۆکتۆبری ٢٠٢٣ی بۆ سەر ئیسرائیل، بە "تاوان دژی مرۆڤایەتی" لەڕێگەی "کوشتنی بەکۆمەڵ" لە قەڵەم دا.

ڕێکخراوی لێبوردنی نێونەتەوەیی ڕۆژی پێنجشەممە ٢٠ی سەرماوەز، لە ڕاپۆرتێکی دوورودرێژی ١٧٣ لاپەڕەیی دا پێداگری لەسەر کوشتاری بەکۆمەڵی خەڵکی ئاسایی ئیسرائیل لە ڕەوتی هێرشی ٧ی ئۆکتۆبر لەلایەن گرووپی حەماس و گرووپە چەکدارەکان دیکەی نزیک لە ڕێژیمی تاران کردەوە.

جیناتەتی جەنگی، بارمتەگرتن، هەڵسوکەوتی دژەمرۆیی لەگەڵ بارمتەکان، بێسەروشوێن کردنی تەرمی کوژراوان و دەیان تاوانی دیکە لەو ئاکارانەی حەماس بە ئەژمار دێن کە لەو ڕاپۆرتەدا ئاماژەدیان پێ دراوە.

پێشتر ڕێکخراوی لێبوردنی نێونەتەوەیی هەوڵەکانی حەماسی تەنیا بە "جینایەتی جەنگی" دەزانی بەڵام لەم ڕاپۆرتەدا ئەمانە بە تاوان دژی مرۆڤایەتی و کۆمەڵکوژی سیستەماتیک دەزانێ.