پەیامی کورد ... نێچیرڤان بارزانى و باڵیۆزى به‌ریتانیا، دۆخى عێراق و ناوچه‌كه تاوتوێ ده‌كه‌ن
دووشه‌ممه 2026/2/2 نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازی له ئیرفان سدیق، باڵیۆزی بەریتانیا له عێراق و شاندێكى یاوه‌رى كرد.
له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا، دۆخى ناوخۆى هه‌رێمى كوردستان و په‌یوه‌ندییه‌كانى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان و یه‌كیتی نیشتمانی كوردستان، دۆخى سیاسی عێراق و پرسى هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆككۆمار و هه‌نگاوه‌كانى پێكهێنانى حكوومه‌تى نوێى عێراقى فیدراڵ، تاوتوێ كران.
هه‌ردوولا هاوڕا بوون له‌سه‌ر گرینگی سه‌رخستنى پرۆسه‌ى سیاسى له عێراق و هه‌رێمى كوردستان، هه‌روه‌ها جه‌ختیان له پێویستی هه‌ماهه‌نگى و هاوكاری نێوان لایه‌نه سیاسییه‌كان له عێراق و هه‌رێمى كوردستان كرده‌وه بۆ تێپه‌ڕاندنى كێشه‌كان و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى ئاڵنگارییه‌كان.
په‌یوه‌ندییه‌كانى به‌ریتانیا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، دۆخى سووریا و دوایین پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه به‌گشتى، ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو كه كونسووڵى گشتی به‌ریتانیا له هه‌رێمى كوردستان، ئاماده‌ى بوو.