هێرشی سوپای ئیسرائیل بۆ سەر کۆگاکانی چەکی گرووپی حیزبۆڵڵا لە باشووری لوبنان

Dîroka Belavkirin :
هێرشی سوپای ئیسرائیل بۆ سەر کۆگاکانی چەکی گرووپی حیزبۆڵڵا لە باشووری لوبنان
پەیامی کورد    ...   هێرشی سوپای ئیسرائیل بۆ سەر کۆگاکانی چەکی گرووپی حیزبۆڵڵا لە باشووری لوبنان

سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند کە هێرشی کردووەتە سەر چەند کۆگایەکی چەکی گرووپی تیرۆریستی حزبۆڵڵای لوبنان لە باشووری لوبنان و ڕایگەیاندووە کە ئۆپراسیۆنەکە بە ئامانجی ڕێگریکردن لە هەوڵەکانی گرووپە بۆ دووبارە بونیاتنانەوەی توانا سەربازییەکانی ئەنجام دراوە.

بە ووتەی ووتەبێژی سوپای ئیسرائیل، یەکێک لەو ئامانجانەی هێرشی کراوەتە سەر ناوچەیەکی مەدەنی بووە و بە "نموونەیەکی دیکەی کەڵک وەرگرتن لە هاووڵاتیانی لوبنانی لەلایەن حیزبۆڵڵای لوبنانەوە وەک قەڵغانی مرۆیی" وەسف کردووە.

ووتەبێژی سوپای ئیسرائیل هەروەها ڕایگەیاند کە ڕێوشوێنی گونجاو بۆ کەم کردنەوەی زیانەکانی مەدەنی بەر لە هێرشەکان گیراوەتە بەر، لەوانەش ناردنی هۆشداری پێش وەختە بۆ دانیشتوانی ناوچەکە.