پەیامی کورد ... نێچیرڤان بارزانى و موسه‌ننا سامه‌ڕائی كۆبوونه‌وه
دووشه‌ممه 2026/2/2 نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازی له موسه‌ننا سامه‌ڕائی، سه‌رۆكى هاوپه‌یمانی عه‌زم كرد.
له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا، دۆخى سیاسی عێراق و ناوچه‌كه و دوا هه‌نگاوه‌كانى پرۆسه‌ى سیاسى بۆ هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆككۆمار و پێكهێنانى حكوومه‌تى نوێى فیدراڵى عێراق تاوتوێ كران.
هه‌ردوولا جه‌ختیان له گرینگی به‌رده‌وامی گفتوگۆى نێوان لایه‌نه سیاسییه‌كان و هه‌ماهه‌نگی هاوبه‌ش كرده‌وه بۆ لێكگه‌یشتن و تێپه‌ڕاندنى ئاڵنگارییه‌كان و پاراستنى سه‌قامگیری ووڵات.