هەسەدە: زیندانی شەدادی کە چەکدارانی داعشی تێدایە لەژێر کۆنترۆڵی هێزەکانمان دەرچووە

Dîroka Belavkirin :
هەسەدە: زیندانی شەدادی کە چەکدارانی داعشی تێدایە لەژێر کۆنترۆڵی هێزەکانمان دەرچووە
پەیامی کورد- قامیشلۆ... هەسەدە: زیندانی شەدادی کە چەکدارانی داعشی تێدایە لەژێر کۆنترۆڵی هێزەکانمان دەرچووە

هێزەکانی سووریای دیموکرات، ئەمڕۆ دووشەممە ڕایگەیاند کە زیندانی شەدادی لە گوندەواری حەسەکە، کە چەکدارانی ڕێکخراوی دەوڵەتی ئیسلامی "داعش"ی تێدایە، لەژێر کۆنترۆڵی هێزەکانیان دەرچووە.

هەسەدە لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: "لە کاتژمێرەکانی بەیانیی ئەمڕۆوە، زیندانی شەدادی کە هەزاران زیندانیی چەکداری داعشی تێدایە، ڕووبەڕووی هێرشی بەردەوامی ئەو گروپانە بووەتەوە کە سەر بە دیمەشقن."

ئەوەشی ڕوون کردەوە کە شەڕڤانانیان بەرەنگاری ئەو هێرشانە بوونەتەوە و چەندین جار تێکیان شکاندوون، و لە پێناو ڕێگریکردن لە ڕوودانی کارەساتێکی ئەمنی، "دەیان شەهید و بریندار"یان داوە.

هەروەها ئاماژەی بەوە کردووە، سەرەڕای ئەوەی زیندانی شەدادی تەنها نزیکەی دوو کیلۆمەتر لە بنکەی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە ناوچەکە دوورە، بەڵام بنکەکە سەرەڕای داواکارییە بەردەوامەکان هیچ دەستوەردانێکی نەکردووە.

لە کۆتایی بەیاننامەکەدا جەخت کراوەتەوە کە لە ئێستادا زیندانی شەدادی لەژێر کۆنترۆڵی هێزەکانیاندا نەماوە.