هەڕەشەی ڕفاندن و تیرۆرکردنی ، چالاکێکی سیاسی کورد دانیشتووی هەرێمی کوردستان

Dîroka Belavkirin :
هەڕەشەی ڕفاندن و تیرۆرکردنی ، چالاکێکی سیاسی کورد دانیشتووی هەرێمی کوردستان
  • هەڕەشەی ڕفاندن و تیرۆرکردنی ، چالاکێکی سیاسی کورد دانیشتووی هەرێمی کوردستان

بەپێی ڕاپۆرت و زانیارییەکان ، سەعدۆڵڵا جەهانگیری، مامۆستای زانکۆ، چالاکی سیاسی کوردی خەڵکی ئیلام و زیندانی سیاسی پێشوو، لە هەرێمی کوردستانی عێراق ڕووبەڕووی هەڕەشەی جیددی، لەوانەش "ڕفاندن" و "تیرۆر" بووەتەوە.

بەگوێرەی سەرچاوە ئاگادارەکان، لە چەند مانگی ڕابردوودا ئەم هەڕەشانە ڕاستەوخۆ بۆ جەهانگیری گوازراوەتەوە و مەترسی ڕفاندن یان تیرۆرکردنی لە دەرەوەی سنوورەکانی ئێران زیاتر کردووە.

جەهانگیری کە زیاتر لە سێ دەیە ڕووبەڕووی فشارە ئەمنیەتی و قەزایی و ئیدارییەکانی دامەزراوەکانی کۆماری ئیسلامی بووەتەوە، ڕابردوویەكی درێژی لە سەرکوتکردن هەیە:
- چەندین جار دەست بەسەری و زیندانی سیاسی
- بێبەش بوون لە درێژەدان بە خوێندن وەک خوێندکارێکی ئەستێرەیی
- دەرکردن لە کار
- دۆسیەی یاسایی یەک لە دوای یەک
- جێهێشتنی زۆرەملێ لە ئێران دوای زیادبوونی فشارەکان